هه‌ر له‌گه‌ڵ داخڵ بوونمان به‌گه‌رمیان شار له پێشوازی مامۆستادا بووبازگه‌كانه‌وه دوای گه‌یشتن و دابه‌زینمان له ڕادێوی یه‌كگرتوو هه‌واڵی گه‌یشتنی مامۆستا سه‌ید به‌گه‌رمیان وه‌ك موژده بڵاوكرایه‌وه به‌رده‌وام ڕادێوی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو ڕیكلامی بڵاوده‌كرده‌وه به‌گه‌رم و گوڕی كورته‌یه‌كی ڕیكلامه‌كه (جه‌ماوه‌ری ئیسلام خوازی گه‌رمیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه مامۆستای زاناوعه‌لامه، مامۆستای حه‌ق بێژ مامۆستا سه‌یدئه‌حمه‌د میوانی گه‌رمیان و دڵه‌كانی ئێمه و ئێوه و ژوانێكی ئیمانی له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ید یه‌كێك له‌نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ دابه‌زینی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له ووتاره‌كانی مامۆستادا واده‌ی ووتاره‌كانی ده‌خویندرایه‌وه).
.jpg)
پاش نێوه‌رۆ دوای نان خواردن ده‌ستكرا به‌كاره‌كانی كه‌دواتربه‌ووردی چالاكیه‌كانی به‌ژماره ده‌نوسم له خواره‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌فه‌ره سه‌رنجیان ڕاكێشام له‌چه‌ندخاڵێكدا ده‌یخه‌مه‌ڕوو:
1. خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی گه‌رمیان بۆمامۆستا سه‌یدئه‌حمه‌د كه‌به‌جۆرێك بوو دوای ووتاره جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی له‌كه‌لار زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانی له‌ناوحه‌شه‌ماتی خه‌ڵك ڕزگاری ببێت كه‌هه‌ریه‌كیان به‌ئاوات بوو ده‌ستی مامۆستا ماچ بكات ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به‌لاشه‌ی مامۆستا بكه‌وێت.
2. تێرنه‌بوون ونه‌شكاندنی تینوێتی خه‌ڵكی گه‌رمیان له ووتارو دیداره‌كانی مامۆستا كه‌دوای ووتاره‌كانی پێشكه‌ش ده‌كران له ڕادیۆوته‌له‌فزیۆن په‌خش ده‌كرانه‌وه به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆشیان بۆده‌كرا به‌ڵام تینویتی خه‌ڵك نه‌ده‌شكا.
3. به‌راستی ئه‌وه‌ی من بینیم پێشوازیه‌كی بێ وێنه‌بوو كه له‌گه‌رمیان بۆكه‌م كه‌س ئه‌م جۆره پێشوازیه كراوه ته‌نانه‌ت سه‌رۆك حیزبه‌كانیش .
4. ماندونه‌بوونی مامۆستا كه‌من له‌ماوه‌ی (2)شه‌و و (3)ڕۆژ له‌گه‌ڵیدا بووم ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه وه‌ستانی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێت كه‌ده‌چووه ناوجێگا بۆخه‌وتن پشووی ده‌دا ئه‌گه‌رنا یان ووتاربوو یان به‌رنامه یان سه‌ردان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یان دۆعاكردن بۆ نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌و چه‌ندانیتر كه ده‌یانهێنا بۆ دۆعا ده‌یانهێنا بۆ خزمه‌تی مامۆستا.
كار‌و چالاكیه‌كانی جه‌نابی مامۆستا سه‌ید له‌م سه‌فه‌ره‌دا
1. دوو به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی له‌ڕادیۆی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو یه‌كه‌میان له كاتژمێر (11 تا 12)ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی 12/1/2008 دووه‌میان له‌كاتژمێر (9.15 تا 10)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 13/1/2008 هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه له‌یه‌ك كاتدا له‌ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیش په‌خش ده‌كرا كه له‌شه‌وی 12/13-1-2008 كه نزیكه‌ی دووكاتژمێری خایاند.
2. دوو ووتاری جه‌ماوه‌ری گه‌وره بۆخوشكان و برایان له كه‌لار له‌دوو كاتی جیاوازدا له‌دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژی 12/1/2008 له هۆڵی هونه‌رمه‌ندان له‌كه‌لار.
3. موحازه‌ره‌یه‌ك بۆچه‌ند پیاو ماقوڵ و ڕیش سپی شاری كه‌لار كه بۆ به‌خێرهاتنی مامۆستا سه‌یدئه‌حمه‌د هاتبوون له شه‌وی 12/13-1-2008.
4. ووتارێك بۆخه‌ڵكی (ڕزگاری–صمود) له‌ناوباره‌گای ڕزگاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌كاتژمێر (10.30)ی ڕۆژی 13/1/2008.
5. دوو ووتاری گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له هۆڵی هونه‌رمه‌ندانی كفری به جیا بۆ خوشكان و برایان له دوای نیوه‌ڕۆ 13/1/2008.
6. دوو ووتاری جه‌ماوه‌ری گه‌وره له‌شاری ده‌ربه‌ندینخان له هۆڵێكی حكومی به جیا بۆخوشكان و برایان له دوای نیوه‌ڕۆی 14/1/2008.
7. سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌لار له‌پێش نیوه‌ڕۆی 13/1/2008.
8. سه‌ردانی كردنی چه‌ندین ماڵ و خانه‌واده و حاجی و ماڵه نه‌خۆش و خاوه‌ن ته‌عزیه‌و مامۆستای ئاینی له ته‌واوی ئه‌م جێگانه ( كه‌لار، كفری، ڕزگاری، ده‌ربه‌ندینخان) .
9. وێڕای ئه‌مانه‌ش گه‌یاندنی چه‌ندین په‌یامی پیرۆزی ئیسلام له‌ڕێگه‌ی كورته ووتارو قسه‌وه كه بۆ خه‌ڵكی ده‌كرد له‌ماڵاندا له كاتی سه‌ردانی كردنیان یان هاتنه خزمه‌تی مامۆستا‌و دۆعا كردن بۆچه‌ندین نه‌خۆش كه ده‌یانهێنان بۆخزمه‌تی مامۆستا.
به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر خۆشحاڵبووم له‌م سه‌فه‌ره و دۆعای خێر بۆ مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌م خوای گه‌وره ته‌مه‌نی ئه‌م مامۆستا ئازیز و خۆشه‌ویسته مامۆستاسه‌ید ئه‌حمه‌د درێژ بكات بۆ خزمه‌تی ئه‌م ئاینه پیرۆزه، مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د نمونه‌ی زۆر كه‌مه له‌م كوردستانه خوای نمونه‌ی زۆر بكات.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم شه‌ره‌فمه‌ندبووم له‌خزمه‌تی مامۆستای خۆشه‌ویست بووم چه‌ندین ده‌رس و په‌ندم لێ وه‌رگرت.
بۆ بینینی به‌شێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مامۆستا سه‌ید بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان
كلیك لێره بكه