ژیاننامه‌ی مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د
* ساڵی 1953له ناوچه‌ی پێنجوین ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له دایك بوه.
* خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی هه‌ر له شاری پێنجوین ته‌واو كردوه.
* خوێندنی دوا ناوه‌ندی له په‌یمانگای ئیسلامی سلێمانی ته‌واو كردوه. به پله‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌ی حوكمی زاتی خوێندنگا ئیسلامیی یه‌كانی ته‌واو كردوه له ساڵی 1974-1975
* ساڵی 1978 - 1979 كۆلێژی شه‌ریعه‌ی له به‌غداد ته‌واو كردوه به پله‌ی نایاب.
* له ساڵی 1977 وه تا ئێستا پێش نوێژ‌و وتار خوێنی ئه‌كات، سێ جار له‌سه‌ر كاری وتار خوێنی لابراوه، جارێك له به‌غداد له ساڵی 1987، دوو جاریش له كوردستان، كه تا ئێستاش بێ مزگه‌وته!
* توشیی راونان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر هاتوه‌له ژیانیدا.
* هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماجستێره له علومی قورئانی پیرۆز، به پله‌ی زۆر باشه له ساڵی 2006.
* ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهانیه، كه مه‌ڵبه‌ره‌نده‌كه‌ی له‌به‌ریتانیایه.
* ئێستا قوتابی دكتۆرایه له زانكۆی سانت كلیمنس.
* له‌زۆرێك له كۆر‌و كۆبونه‌وه‌ی ئیسلامی له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری كردوه.
* ئه‌ندامی پێشوی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراقی بوه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوریش بوه.
* سه‌دان كاسێت و سیدی له بواری وتاری هه‌ینی و محازه‌ره‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌دا بڵاو بۆته‌وه.
* ده‌یان وتاری به عه‌ره‌بی و به كوردی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی یه‌كگرتوودا هه‌یه. هه‌روه‌ها له : الرسالة السلامیة و التربیة الاسلامیة و الرباط دا.
* چه‌ند كتێب و نامیلكه‌ی هه‌یه‌و، دوانیان له چاپ دراون ئه‌وانیش بۆ هه‌ل ئه‌گه‌ڕێن.
* باوكی بلال و عبدالرحمن و شه‌یماو عبدالباسط و ئه‌سماو روونی یه.